ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی پێنج زیندانیی بیرمهندی کورد له زیندانی قزلحهسار کە مەترسیی لەسێدارەدرانیان لەسەرە، وتوویانه: بێدەنگ بن تا لانیکەم تەرمی ڕۆڵه ئێعدام كراوهكانتان پێ بدەینەوە.
دوابەدوای لەسێدارەدرانی “قاسم ئابهستە” و “ئەیووب کەریمی”، دوو زیندانیی بیرمهند لە ڕۆژانی ١٤ی خەزەڵوەر و ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئەگەری لەسێدارەدرانی کەسانی تر کە دۆسییەی هاوبەشیان لەگەڵیان دا هەبووە، بە ناوەکانی “ئەنوەر خزری”، “کامران شێخە”، “خۆسرەو بەشارەت”، “داوود عەبدوڵڵاهی” و “فەرهاد سەلیمی” زۆر بووەتەوە و بنەماڵەی ئەوانەی کە لە سێدارە دراون و ئەوانەش کە مەترسیی لەسێدارەدرانیان لەسەرە، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندان.