لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی ئیداره‌ی موخابەراتی پارێزگای ئیلام دوای بەڕێوەبردنی چەند کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو خانەنشینکراوانە دوای بەڕێوەبردنی كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، لەلایەن دادگای پارێزگای ئیلامەوە بانگ کراون و هەتا ئێستا دانیشتنی دادگایان بەڕێوە نەچووە. شایانی باسه كه خانەنشینکراوانی ئیداره‌ی موخابەراتی ئیلام لە چەند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.