کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ موعه‌لیمانی مانگرتووی كرماشان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ موعه‌لیمانی مانگرتووی كرماشان

یه‌ك حه‌فته پاش ده‌ستپێكی مانگرتنی مامۆستایانی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كرماشان، به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له‌ مانگرتووان كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مامۆستایانی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كرماشان له‌ یه‌ك حه‌قته له‌وه‌به‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخستووه‌ و ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌. موعه‌لیمانی مانگرتوو هه‌روه‌ها خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ له‌ سه‌دی ئاستی حه‌قه‌ست و دابینكردنی بیمه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یین و قوتابیانیش بۆ پشتیوانی له‌ موعه‌لیمان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بوون و له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كرماشان له‌ جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازی موعه‌لیمان، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان له‌ مامۆستایانی ناڕازی كردووه‌.