کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كرێكارانی پارسی جنووبی

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كرێكارانی پارسی جنووبی

پاش چه‌ند ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی، به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌ كرێكارانی ناڕازی كردووه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م سایتی ٢ی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی كرێكارانی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرت، كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی “ته‌وه‌كۆلی” به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ٢ بوون. پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كرێكاران كرد كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ بده‌ن ئه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای سه‌خت ده‌بنه‌وه‌.