کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ چالاكێكی مافی ژنان له‌ لۆڕستان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ چالاكێكی مافی ژنان له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌نسووره‌ محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا، نووسه‌ر، شاعیر و چالاكی مافی ژنان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی توندی لێ كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌نسووره‌ محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی كه‌مئه‌ندامانی ئێرانه و قه‌ڵه‌مێكی به‌ هێزی هه‌یه‌ و چه‌ندین كتێبی چاپ كردووه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ پاش پشتیوانیه‌كانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی كه‌وته‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم و په‌یجه‌كانی له‌ ئینستاگرام داخرا و ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی گیرا. ئێستا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت و داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات حیمایه‌تی لێ بكه‌ن.