کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی مازه‌نده‌ران له‌ چالاكی ژینگه‌یی ئامۆل

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی ژینگه‌یی شاری ئامۆل له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران، به‌هۆی بڵاوكردنی ویدیۆیه‌ك له‌سه‌ر ڕووخاندنی ژینگه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپێك به‌ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن و له‌ژێر چه‌تری حیمایه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات چیاكانی ناوچه‌ی پارێزراوی “چلاو” له‌ جاده‌ هه‌رازیان به‌ ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناو بردووه‌. كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ سكاڵایان بۆ ڕێكخراوی ژینگه‌ بردووه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ناتوانن ده‌ستێوه‌ردان له‌و كاره‌ بكه‌ن و له‌ حه‌وزه‌ی ئیختیاراتی ئه‌وان دا نییه‌. به‌دوای بڵاوكردنی ویدیۆی له‌ناوبردنی ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن گوندنشینان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌ تلێگرامییه‌كان كردووه‌ و گوشاری هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كلیپه‌ بسڕنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-