ڕۆژنامه‌ی “واڵ ئستریت ژۆرناڵ” له زاری به‌رپرسانی سعوودی و ئامریكاییه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌نیازه له ڕۆژانی داهاتوودا هێرش بكاته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بستانی سعوودی و هه‌وڵێر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پاش هۆشداره‌كانی به‌رپرسانی ده‌زگای زانیاری عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی دیكه‌ش له ناوچه‌كه هێزه‌كانیان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واوه‌وه.