به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو كه‌س له به‌رپرسانی ڕژیم به ناوه‌كانی “بابه‌ك قوتبی” و “بورهان مورادوه‌یسی” به‌ڕێوه‌به‌ران و كادری ده‌رمانی ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان و كلینیكه‌كانی شاری سنه‌یان خستووه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی شار سنه ده‌رمان بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “قوتبی” سه‌رۆكی ڕێكخراوی زانستی پزیشكی و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستانی نه‌خۆشانه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر گۆشار، هه‌ڕه‌شه‌ی له كلینیكه‌كانی نێو شاریش كردووه كه ئه‌گه‌ر بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی سنه ده‌رمان بكه‌ن په‌روانه‌ی بێهداشتیه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ناوبراو تا ئێستا لیستێكی گه‌وره‌ی له په‌ره‌ستاران و پزیشكانی یارمه‌تیده‌ری برینداران كۆكردۆته‌وه و ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌ره‌ستاران و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه له‌لایه‌ن دكتۆرێكی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌ناوی “بورهان مورادوه‌یسی” خراونه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكراوه.