کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی ڕژیمه‌وه‌

هه‌ڕه‌شه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌ له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو كه‌س له‌ به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ناوه‌كانی “بابه‌ك قوتبی” و “بورهان مورادوه‌یسی” به‌ڕێوه‌به‌ران و كادری ده‌رمانی ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان و كلینیكه‌كانی شاری سنه‌یان خستووه‌ته‌ ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی شار سنه‌ ده‌رمان بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “قوتبی” سه‌رۆكی ڕێكخراوی زانستی پزیشكی و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌یه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستانی نه‌خۆشانه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ ژێر گۆشار،  هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كلینیكه‌كانی نێو شاریش كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی سنه‌ ده‌رمان بكه‌ن په‌روانه‌ی بێهداشتیه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. ناوبراو تا ئێستا لیستێكی گه‌وره‌ی له‌ په‌ره‌ستاران و پزیشكانی یارمه‌تیده‌ری برینداران كۆكردۆته‌وه‌ و ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌ره‌ستاران و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌ له‌لایه‌ن دكتۆرێكی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ناوی “بورهان مورادوه‌یسی” خراونه‌ته‌ ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكراوه‌.