به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له درێژه‌ی سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه هێزه‌كانی شاره‌داری و فه‌رمانداری هێرش بكه‌نه سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێرده‌وسی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ده‌ستفرۆشانی سنه پاش ئاگاداربوونه‌وه له هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوت كردنیان ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ به‌رگری له كه‌سابه‌ت و مافه ئینسانیه‌كانیان ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم هه‌یه و له داخوازییه‌كانیان هه‌نگاوك پاشه‌كشه ناكه‌ن. ده‌ستفرۆشانی سنه داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره كردووه كه پشتیوانیان لێ بكه‌ن. شایانی باسه كه شاره‌داری داوای له هێزه ئینتزامیه‌كان كردووه كه هاوكاریان بكه‌ن به‌ڵام و‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.