به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گونده‌كانی “ته‌ره‌غه“ی سه‌ر به‌شاری بۆكان و “ههمڕوڵه“ی سه‌ر به شاری سنه‌یان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه نابێت ڕێوڕه‌سمه‌كانی دوایین هه‌ینی ساڵ و جه‌ژنی نه‌وڕۆز به‌ڕێوه ببه‌ن.
بەپێی زانیارییەکان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بە دێهیارانی ئه‌و دوو گونده‌یان سپاردووە کە دەبێ بە تراکتۆر ڕێگاکانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و دوو ناوچه‌یه بگرن هەتا هاووڵاتییان نەتوانن خۆیان به مه‌راسێمه‌كه بگه‌ینن. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دێهیارانی ئه‌و دوو گونده ئاماده نه‌بوون هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بكه‌ن و ڕایانگه‌یاندوو: ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ هاتنی به‌هار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌راسیمێكی ڕه‌سه‌نه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئێوه‌وه نییه.