به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگوسته‌ری قه‌زوێن هه‌ڕه‌شه‌ی له “سووری بابایی چگینی” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادبێهرووزی” دایك و باوكی “ئایدا” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی ونبوو كردووه.
“ئایدا مورادبێهزرووزی” و “هه‌ستی محه‌ممه‌دحسێنی” نیوه‌ڕۆی ١١ی ڕێبه‌ندان له ڕێگای قوتابخانه بێسه‌روشوێن كراون و وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٢ ڕۆژ به‌سه‌ر ونبوونیان، ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دۆزینه‌وه‌یان هه‌ڵ نه‌گرتووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندان، به‌رپرسانی قه‌زایی پارێزگای قه‌زوێن “سووری بابایی چگینی”، دژبه‌ری حیجبای ئیجباریان ناچار كرد به پێچه‌وانی مه‌یلی خۆی سه‌رپۆش له‌سه‌ر كات تاكوو بتوانێت به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌ی بكات، به‌و بۆنه‌وه به‌ڵێنیان لێ وه‌رگرتووه كه چی تر له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری نه‌كات.