ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی سنه به ناردنی په‌یامه‌ك بۆ خوێندكارانی مانگرتوو، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه ڕووبه‌ڕووی یاسای ئامووزشی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی سنه له ڕۆژی ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كان بوون. شایانی باسه كه خوێندكارانی مانگرتوو داوای هه‌ڵگرتنی كه‌شی ئه‌منی سه‌پێندراو به‌سه‌ر زانكۆ و ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.