به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووه “زانیار ئه‌ڵڵامورادی”یان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون تاكوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان به‌ڕێوه نه‌به‌ن.
“زانیاری ئه‌ڵڵامورادی” شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شیان لێكرا تاكوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌گرن و بانگه‌وازی بۆ نه‌كه‌ن.