وه‌زیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی په‌یوه‌ند دا به وڵاتانی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستان و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی لێ كردن.
“ئیسماعیل خه‌تیب” ڕایگه‌یاند كه ئێران هیچ پێبه‌ندییه‌كی به ڕێگری كردن له سه‌رهه‌ڵدانی نائه‌منی له‌و وڵاتانه‌دا نییه و پاشان وتی: به‌ریتانیا هه‌زینه‌ی كاره‌كانی بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێران ئه‌دات. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پڕۆپاگه‌ندای وڵاتانی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، عه‌ره‌بستان و ئێسڕائیل دژبه كۆماری ئیسلامی كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن كه هه‌زینه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان له ئێران ده‌ده‌نه‌وه.