ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له په‌یام فه‌تحی چالاكی كرێكاری و ئه‌حمه‌د قه‌مه‌ری چالاكی ژینگه‌یی ئه‌و شاره كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به په‌یام و فه‌تحی و ئه‌حمه‌د قه‌مه‌ری وتووه كه بۆیان نییه له مه‌راسیمه‌كانی ٨ی مارس و نه‌ورۆز دا به‌شداری بكه‌ن. له ڕۆژانی ڕابردووش دا ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه به ناوه‌كانی ته‌یێب چه‌تانی، لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی، ئێقباڵ شه‌بانی، خه‌بات دێهدار و جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرابوو.