له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا قه‌رارگای سه‌یدۆلشۆهه‌دای سپای پاسداران فه‌رمانی به داخستنی بۆشایه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی سۆما و به‌رادۆست داوه و به‌پێی ئه‌و بڕیاره گوندنشینانی ئه‌و سنووره ئاواره ده‌كرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران به مه‌به‌ستی داخستنی بۆشایه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی سۆما و برادۆستی ورمێ ده‌ستی داوه‌ته ڕووخانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه و یه‌كه‌م هه‌نگاوی له گوندی “ئالۆسان” ده‌ستپێكردووه و دانیشتووانی گونده‌كه‌ی ناچار كردووه له نێو خێوه‌تدا بژین. به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی له‌لایه‌ن قه‌رارگای سه‌یدۆلشۆهه‌دای سپای پاسدارانه‌وه ده‌ركراوه بڕیاره ده‌یان گوندی ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای ورمێ چۆڵ بكرێن و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه بگوازنه‌وه.