کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ گواستنه‌وی “ئارمیتا پاویر” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ڕازی

هه‌وڵی ڕژیم بۆ گواستنه‌وی ئارمیتا پاویر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی

“قاسم بۆعدی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێز هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌ گڕ بۆ ئه‌وه‌ی “ئارمیتا پاویر” چالاكی خوێندكاری به‌ندكراو له‌ زیندانه‌، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ڕازی بگوازنه‌وه‌.

“قاسم بۆعدی” له‌ ئه‌كاونتی تایه‌بتی خۆیدا په‌یامی ده‌نگی ئارمیتای بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێدا باس له‌ هه‌وڵی به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێز بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ڕازی ده‌كات. هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ته‌ورێز بۆ پشتیوانی له‌ ئارمیتا مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. “ئارمیتا پاویر” خوێندكاری بواری میكرۆبیۆلۆژی له‌ زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێزه‌ كه‌ ساڵی ١٤٠٢ و سێ ڕۆژ پێش ساڵوه‌گه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، بۆ سێهه‌مین جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پاش چه‌ند ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ئه‌و چالاكه‌ خوێندكارییه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕێبه‌ندان، به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ری به‌ ناوه‌كانی “سالار تاهرئه‌فشار” و “سه‌عید مینایی” كه‌ له‌ شاره‌كانی ڕه‌شت و ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه‌.