به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕازی كردنی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی یه‌ك مانگی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خستنه ئه‌ستۆی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌سانی سه‌ر به سپای پاسداران له ڕێگه‌ی سه‌ردان كردنی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و پێدانی به‌ڵێنی ماڵی به شێوه‌یه‌كی قێزه‌ونانه هه‌وڵیان داوه ڕازیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له میدیاكانی ڕژیم بڵێن منداڵه‌كانیان له‌لایه‌ن حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانه‌وه كوژراون، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووان ڕایانگه‌یاندووه كه خوێنی ڕۆڵه‌كانیان به‌های زۆره و كه‌س ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات و ئێمه‌ش درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان ده‌بین.