به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، فه‌رمانداری و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان ده‌ستیان كردووه به هه‌ندێك گۆڕانكاری له گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری بۆكان و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری و فه‌رمانداری بۆكان به لێدانی ده‌یان قه‌بری تازه له ده‌وری مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان ده‌یانه‌وێت ئاسته‌نگی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی بنه‌ماڵه‌كانیان ساز بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پێشتر له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز هه‌وڵی تێكدانی سیمای مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”ی دابوو به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ئه‌مجاره‌ش له شاری بۆكان بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره ڕێگه ناده‌ن كۆماری ئیسلامی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان دووریان بخاته‌وه.