کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هه‌وڵی ڕژیم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی حكوومه‌تی له‌ قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان بۆ چه‌نده‌مین جار به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی چالاكییه‌ ئامووزشییه‌كان بۆ به‌شداری ئیجباری موعه‌لیمان و قوتابیان له‌ مه‌راسمه‌ حكوومه‌تیه‌كان داناوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان بڕیاری داوه‌ كه‌ قوتابیانی قوتابخانه‌كانی قوناغی سه‌ره‌تایی و ده‌بیرستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕێبه‌ندان له‌ شوێنێكی گشتی كۆببنه‌وه‌ و ڕێوڕه‌سمی جێژنی ته‌كلیفیان بۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان قوتابیان ناچارن له‌ پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كانیان، سروودی “سڵاو فه‌رمانده‌” بڵێنه‌وه‌. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ ئیدئۆلۆژێك كردنی مه‌دره‌سه‌، داوای له‌ بنه‌ماڵه‌كان كردووه‌ تاكوو وشیار بن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان له‌و مه‌راسمه‌ حكوومه‌تیانه‌ به‌شداری بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن پلانه‌كانی ڕژیم پۆچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی توونسی دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

-

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن

-

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

-

ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواست بۆ “شه‌یدا سابری جو” له‌ یاسووج

-

ڕێگری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید

-