به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئینتزامییه‌كانی كرماشان له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌وندا چوونه‌ته به‌رده‌م مه‌دره‌سه و وێنه‌یان له قوتابیان گرتوو بۆ ئه‌وی شناساییان بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، هێزه ئنتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری كرمشان بۆ ئه‌وه‌ی ناڕازیان شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن سه‌ردانی مه‌دره‌سه‌كانیان كردووه و له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی و قێزه‌وندا قوتابیانیان هێناوته ده‌ره‌وه و وێنه‌یانیان گرتووه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئازاده و بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌نیازن سكاڵا دژی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم تۆمار بكه‌ن.