لەگەڵ نزیكبوونەوە بە یەکەمین ساڵیادی گیانبهختكردنی “ژینا ئهمینی” و شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، شارەوانیی سەقز بەنیازە دەیان گۆڕی دیکە لە تەنیشت مهزاری ژینا لێ بدات.
بهوتهی هاووڵاتیان، شارهوانی سهقز بەرزتر لە گۆڕی ژینا چەندین بەرد و قەبری ڕەمزی و گۆڕی بەتاڵی دروست كردووە، بەجۆرێک کە لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک لەلایەن بنەماڵەی ئەو گیانهبختكردووه و خەڵكی سەقز، پڕۆژەی گۆڕینی پێکهاتە و شوێنی گۆڕستانی ئایچیی سەقز بباتە پێشەوە. خەڵکی شۆڕشگێڕی سەقز، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین و ئیدانەکردنی کردەوەکانی شارەداری، هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، هەموو گۆڕە چۆڵەکان لەنێو دەبەن و پڕیان دەکەنەوە.