به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپای پاسدارانی پیرانشار به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌كان، قوتابیانی ئه‌و شاره‌ی بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی حكوومه‌تی بردووه و ئه‌و كاره ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، قوتابیان هیچ ئاگادارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌راسمه ئیدئۆلۆژیكه نه‌بووه و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوكیان، بۆ سالۆنێكی سه‌ر به سپای پاسدران گوازراونه‌ته‌وه و له‌وێ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه تاكوو سروودی سڵاو فه‌رمانده بڵێنه‌وه و دروشمه‌كانی حكوومه‌ت به‌رز بكه‌نه‌وه.