شه‌وی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كه‌سێكی سه‌ر به ڕژیم به‌ناوی “گۆران قادری” كچێكی دراوسێیان به‌مه‌بستی ده‌ستدرێژی سێكسی بانگهێشتی ماڵه‌كه‌ی ده‌كا و ئه‌و كچه به‌هۆی داخرانی ده‌رگا و په‌نجره‌وه خۆی له په‌نجره‌ی ماڵه‌كه‌وه فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له كۆما دایه.
- به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “گۆران قادری” کە كه‌سێكی سەر بە ڕژیمه، بەبیانووی نەخۆش بوونی ژنەکەیەوە هەوڵی راکێش کردنی كچێكی دراوسیانی داوه، بەڵام پاش ئەوەی كچه‌كه لە مەبەستی قێزەونی ئه‌و تاوانباره تێدەگات هەوڵی خۆ دەرباز کردن دەدات، بەڵام بەهۆی داخرانی ده‌رگاكانه‌وه، بە ناچاری خۆی لە پەنجەرەوە فڕێ دەداتە خوارەوە و بەهۆیەوە تووشی زەربەی مەغزی دەبێ و کەوتۆتە حاڵەتی کۆماوە و ئێستا بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەی سنە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.شایانی باسە کە ئەمرۆ سێ شەممە ژنانی شاری مەریوان بە مەبەستی مەحکوم کردنی ئەوکارەساتە لەبەردەم دادگوستەری رژیم لەم شارە کۆبوونەوە وناڕەزایەتیان دەربڕی.