به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ پیاوێكی ٦٥ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌هۆكاری نادیار هه‌وڵی خۆكوژی داوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین حاڵه‌تی خۆكوژیه كه له‌و شاره تۆمار كراوه و ته‌مه‌نی هه‌ر دوو قوربانی له سه‌ره‌وه‌ی ٦٠ ساڵ ڕاگه‌یێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه لە وەرزی بەهاری ئه‌مساڵدا به‌گشتی ٦٥ حاڵەتی خۆکوشتن لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆمار کراوە كه له ١٩ حاڵه‌تی ١٢ کوڕ و ٧ کچی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ بووه.