ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، چالاكی سیاسی به‌لووچ له وڵاتی سوید به ناوی “ئه‌سما میربه‌لووچ زهی” به‌هۆی گوشاری ئیداره‌ی كوچبه‌ران بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی، ده‌ستی دایه خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له “ئه‌سما میربه‌لووچ زهی” ده‌كه‌ن و هه‌وڵیان داوه ناسناوی بزڕێنن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی سوید گوشاره‌كانی بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسیه بۆ ئێران زیاد كردووه. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌سما به‌هۆی گوشاری زۆری ده‌روونی ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی به‌ڵام ڕزگار كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.جێگای ئاماژیه كه “ئه‌سما میر به‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی خاشه كه چه‌ند به‌رهه‌می دیكۆمنتاری له‌سه‌ر كوشتاری سووختبه‌ران، ئێعدامی به‌ندكراوانی به‌لووچ و فه‌قری سه‌پێندراو به‌سه‌ر گه‌لی به‌لووچ دا درووست كردووه، به‌و بۆنه‌وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.