له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراوی زیندانی مهاباد به‌ناوه‌كانی “سه‌لاحه‌دین ڕه‌حمانپور” ،”هوشیار میش به‌هار” و “عوسمان عه‌لی نژاد” به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و له ژێر چاوێری پزیشكی دان.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ به‌ندكراوه له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان و ناڕوونی چاره‌نووسیان له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه هه‌وڵی خۆكوژیان داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی “سه‌لاحه‌دین ڕه‌حمانپور” و “عوسمان عه‌لی نژاد” جێگیره به‌ڵام “هوشیار میش به‌هار” چووه‌ته كۆما و له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.