به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، دوو كچی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی سنه له سه‌ر پردی شاڵمان هه‌وڵی خۆكوژیان دا كه یه‌كێكیان ڕزگار كرا و ئه‌وی تریان باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاووڵاتیه‌ك كاتێك ده‌بێنێت دوو كچی لاوی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌سه‌ر پردی شاڵمان بخه‌نه خواره‌وه، ڕێگه‌یان لێده‌گرێت و یه‌كێكیان ڕزگار ده‌كرێت و ئه‌وی دیكه به‌داخه‌وه خۆی فڕی ده‌داته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ئێسقانه‌كانی ده‌شكێت و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. نه‌بوونی ئازادی، سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس و ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، هه‌ژاری، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ته‌فرێحی، ئێعتیاد و بێ هیوایی به داهاتوو، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له نێو لاوانه و هه‌مووی حاسڵی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ئیسلامیه.