ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ده‌ستفرۆشێكی شاری سنه به‌هۆی گوشاری هێزه ئینتزامییه‌كان هه‌وڵی خۆسووتاندنی دا به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕێگری لێكرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كاتێك هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر زانكۆی كوردستان ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و ده‌ستفرۆشه، به‌نزین ئه‌رژێنێت به‌سه‌ر خۆیدا و هه‌وڵ ئه‌دا خۆی بسووتێنێت،به‌ڵام لاله‌یه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕێگری لێده‌كرێت.