کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی خۆكوژی خالد پیرزاده‌ له‌ زیندانی ئێڤین

هه‌وڵی خۆكوژی خالد پیرزاده‌ له‌ زیندانی ئێڤین 1

خالد پیرزاده‌، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌شكرانی له‌ ده‌رمان، ده‌ستی دایه‌ خۆكوژی.

پێشتر خالد پیرزاده‌ له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا باسی له‌ بێبه‌ری كردنی له‌ ده‌رمانی پێویست كردبوو. ناوبراو به‌ هۆی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان و بایه‌خ نه‌دان به‌ دۆخی ته‌ندرووستی ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه‌. به‌ وته‌ی هاوژینی پیرزاده‌، خالد پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ زیندان. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ خالد پیرزاده‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.