کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی خۆكوژی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج

هه‌وڵی خۆكوژی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج 1

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، له‌ ڕێگه‌ی خواردنی ده‌رمانی متادۆن، هه‌وڵی خۆكوژی دا.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ ناوی “حه‌بیبوڵڵا گه‌ڕاوه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری كوهده‌شتی پارێزگای لۆڕستانه‌. ناوبراو پاش هه‌وڵی بۆ خۆكوژی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی كه‌وسه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ هۆی گوشاری ده‌رونی و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ته‌ندروستی و جێگای ڕاگرتنی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ به‌ندكراوان و به‌ تایه‌بتی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ هه‌وڵی خۆكوژیان داوه‌، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌وان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ر كاریه‌وه‌ تا ئێستا، زیندانه‌كانی وه‌كوو شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها بێده‌نگ كردنی ناڕازیان به‌ كار هێناوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕژیمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا كردووه‌.