به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگێراو له زیندانی ورمێ به ناوی “شه‌هرام كازمییان” له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكردنی له ده‌رمان، ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌ئموورانی زیندانی ورمێ به‌دوای هه‌وڵی خۆكوژی شه‌هرام، ناوبراویان بردووه‌ته نێو كۆریدۆری زیندان و پاش ڕووت كردنه‌وه و كه‌له‌بچه‌كردنی، به باتۆم ئه‌شكه‌نجه‌یان كردووه. “شه‌هرام كازمییان” به فه‌رمانی “په‌یمان خانزاده” سه‌رۆكی زیندانی ورمێ، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ڕازی گوازراوه‌ته‌وه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. “شه‌هرام كازمییان” ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.