سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “شه‌هرام كازمییان” له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه هه‌وڵی خۆكوژی ده‌دات و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، “شه‌هرام كازمییان” ته‌مه‌ه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ورمێیه و كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان شكاندووه له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه هه‌وڵی خۆكوژی داوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی “خۆمه‌ینی ” شاری ورمێ به‌سته‌ری كراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئیتلاعاتییهكانی ڕژیم چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران و كوشتن‌یان له‌ناوبراو كردبوو. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، پێشتر و له به‌رواری ١٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازادكرابوو. دواجار له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاویدا به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم و زیندانی كرا و پاش ماوه‌یه‌ك ئازادكرابوو.