به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی بیرمه‌ند له زندانی لاكانی ڕه‌شت به ناوی “حه‌مزه ده‌رویش” له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی و مه‌ئموورانی زیندان ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌مزه ده‌رویش” ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی گوڵانی ١٤٠٣، له ناڕه‌زایه‌تی به ئازاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ری دا ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی گوازراوه‌ته‌وه. “حه‌مزه ده‌رویش” به تۆمه‌تی به‌شداری له سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت له ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ده‌ركردنی ئه‌و حوكمه له حاڵێكدایه كه ناوبراو له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه، له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا بووه، به‌ڵام دادستانی داوای حوكمی موحاره‌به‌ی بۆ كردبوو.