کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی خوكوژی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج

هه‌وڵی خوكوژی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج

“مه‌عسوومه‌ سنه‌وبه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌رده‌وامی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌وڵی خۆكوژی دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “مه‌عسوومه‌ سنه‌وبه‌ری” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری ته‌ورێزه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” به‌ حه‌وت ساڵ و نیو به‌ندكران له‌ زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی زیندان ناوبراویان له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگرتووه‌ و  له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شیان كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه و گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی زیندان هه‌وڵی خۆكوژی دا و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.