سێ نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئاڵمان ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان ئه‌خه‌نه گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “تووماج ساڵحی”، “سامان یاسین” و “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی” ڕابگرن.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و سێ پاڕله‌مانتاره‌دا هاتووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌و سێ به‌ندكراو زه‌روور و داواكاری بۆ محاكمه‌ی دادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵسووكه‌وتی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئه‌ركێكی سه‌ر شانیانه و ئه‌بێ كۆماری ئیسلامی بگه‌ینن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌به‌رچاویان بگرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاتوو “یه وان ڕه‌ی” ڕایگه‌یاندووه كه كه‌فاله‌تی “تووماج ساڵحی” له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.