ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، مه‌وله‌وی “عه‌بدۆلڕه‌شید شه‌هبه‌خش” ئیمام جومعه‌ی شاری زابۆل له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی درا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌وله‌وه‌ی “عه‌بدۆلڕه‌شید شه‌هبه‌خش” ئیمام جومعه‌ی سونی مه‌زهه‌بی زابۆل له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به شه‌مشێر و قه‌مه هێرشی كرایه سه‌ر به‌ڵام هاوڕێكانی ڕزگاریان كرد و هێرشبه‌ره‌كان هه‌ڵهاتن. ناوبراو له‌و ئیمام جومعانه‌یه كه به‌رده‌وام پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ئیمام جومعه‌كانی به‌لووچ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه.