کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵی ئیتلاعات بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سێ مانگی ڕابردوو

هه‌وڵی ئیتلاعات بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ جل و به‌رگی ڕێكخراوی بێهزیستیه‌وه‌ سه‌ردانی ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و پرسیاریان لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌سی برینداریان له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌ یان نه.

به‌وته‌ی هاووڵاتییان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ جل و به‌رگی ڕێكخراوی بێهزیستی و له‌ ژێر ناوی تیماركردنی برینداره‌كان سه‌ردانی ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌سیان له‌ ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی سێ مانگی ڕابردوودا بریندار بووه‌ یان نه‌ بۆ ئه‌وی شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پێشتریش له‌ پۆششی كرێكاری شاره‌داری و ئه‌ندامانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ناڕازیانیان شناسایی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆش ته‌قه‌یان لێ‌ كردبوون.