“تاران” بە سوود وەرگرتن لە “پاپۆڕ” و کۆمپانیایەکى فڕۆکەوانى دەوڵەتى، چەندین جۆرى نوێى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی دوور مەودای بە قاچاخ و لە ڕێگەى کەشتی و هێڵی ئاسمانی دەوڵەتییەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا ناردووەتە ڕووسیا.
بهپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارهكان، دوای سەردانێکی تایبەتی ئەفسەر و تەکنیککارانی ڕووسیا لە مانگی ڕابردوودا بۆ تاران کە لەوێ “تەواوی تەکنەلۆژیای سەربازیی ئێران”ـیان بینیوە. لانیکەم ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئێرانی ڕادەستی هێزی دەریایی ڕووسیا کراون.