ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وڵاتانی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له شۆرای حۆكامی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كرد، ئه‌و قه‌تعنامه‌یه‌ی كه ئێران ناچار به وڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئۆران‌یۆم له سێ ناوه‌ندی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو ده‌كات، په‌سه‌ند بكه‌ن.
ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی شۆرای حۆكامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌و بابه‌ته بخرێته به‌ر باس، شۆرای حۆكام پێشتر و له‌مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ دا قه‌تعنامه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به هاوكاری نه‌كردنی ئێران له‌گه‌ڵ بازڕه‌سه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده په‌سه‌ند كردبوو. ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیته‌رز” كه ده‌ستی به ناوه‌ڕۆكی پێشنووسی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و به‌ریتانیاوه گه‌یشتووه ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆنووسی ئه‌و قه‌تعنامه‌یه بۆ ٣٥ ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه نێردراوه و تێیدا نیشاندانی به‌ڵگه و ڕێگه‌دان به بازڕه‌سانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سێ ناوچه‌یه، وه‌كوو پێویستیه‌ك له‌به‌رچاو گیراوه.