کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هه‌لمه‌تی زاگرۆسانه له‌ داوێنی چیای ئاویه‌ر له‌ سنه‌

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ژینگه‌پارێزانی چه‌ند شاری ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گوێزه‌ كوێری ئاویه‌ر له‌ شاری سنه‌، سه‌دان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان چاند.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لایه‌نگرانی سرووشت، شاخه‌وانان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، مه‌ریوان و دیوانده‌ره‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گوێزه‌ كوێری ئاویه‌ر، مه‌راسمێكیان به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه به‌ڕێوه‌برد و سه‌دان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له‌ داوێنی ئاویه‌ردا چاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ داویان له‌ خه‌ڵك كرد پاكی و خاوێنی ژینگه‌ی كوردستان بپارێزن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌س سرووشتی جوانی ئه‌و نیشتمانه له‌ ناو ببات.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سوید و كانادا

-

داخرانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل” له‌ ئیسفه‌هان و بێكاری كرێكاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌و‌تی حه‌راسه‌ت

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی “كاغه‌زی پارس” له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری فه‌ردیس له‌ كه‌ره‌ج

-