کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ك كرانی سایتی مه‌جلیس و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناسناو و ژماره‌ ته‌له‌فوونی نوێنه‌ران

ڕۆژ یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گرووپی هاكه‌ریئانۆنیمۆسماڵپه‌ڕی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی هاك كرد و ناسناو و ژماره‌ی ته‌له‌فوون و ئادره‌سی نوێنه‌رانی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپیئانۆنیمۆسپه‌یامێكیشی بۆ خه‌ڵك بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه‌: سڵاو له‌ خه‌ڵكی ئێران، ئه‌مه‌ په‌یامی ئێمه‌یه‌ بۆتان، به‌رده‌وام پشتیوانیتان ده‌كه‌ین، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت بتانوه‌ستێنێت، به‌ڵام خۆتان مه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ و شه‌قامه‌كان چۆڵ مه‌كه‌ن، مه‌جلیسی ئێران پشتیوانی دیكتاتۆر ده‌كات له‌ حاڵێكدا ده‌بوایه‌ پشتیوانی له‌ خه‌ڵك بكردایه‌ت، ژماره‌ ته‌له‌فوونی هه‌موویانمان بڵاوكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێیان بپرسن بۆچی پشتیوانی له‌ دیكتاتۆر ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی و بانكی ناوه‌ندیسپه‌له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه‌ هاك كرا و هه‌روه‌ها حسابی بانكی ئیمام جومعه‌ی قوم به‌ ٤١ ملیارد و ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن هه‌ك كراوه‌ و له‌ په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵك ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین له‌ ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ پاره‌ به‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌ ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی خۆپێشانده‌ران بده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مانگێکدا 367 هاوڵاتی کورد و بەلووچ دەستبه‌سه‌رکران

-

كۆبوونه‌وه‌ی شوفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ هۆرمۆزگان

-

هێرشی چەکدارانەی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی ٢ بنەماڵەی چالاکی سیاسیی

-

كۆبوونەوەی ناڕەزایه‌تی جوتیارانی ئیسفەهان

-

كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین

-