رۆژێك نییه كه گۆشه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵی له كۆڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له ته‌واوی به‌ستێنه‌كان به تایبه‌ت له به‌ستێنی گه‌نده‌ڵی ماڵی و خۆشگوزه‌رانی و ژیانی لوكسی شه‌خسی له‌قاو نه‌درێت. ئاخوونده‌كان و نێزامییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار؛ سه‌ره‌ڕای باشترین خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پزشكی كه له وڵات‌دا له‌به‌ردستیاندایه بۆ ساده‌ترین پێداویسته‌كانی پزشكی و ده‌رمانی بۆ وڵاتانی ئورووپایی؛ ئا‌مریكا؛ توركیه؛ قه‌ته‌ر و گۆرجێستان دڕۆن. ئاخونده‌كان له سه‌ره‌مه‌رگی مردنی نه‌وه‌د و سه‌د ساڵه یان دا، له كاتێكدا كه خه‌ڵكی بێبه‌ش بۆ عیلاج ڕه‌وانه‌ی ئیمامزاده‌كان ده‌كه‌ن؛ خۆیان له باشترین بیمارستانه‌كانی خسووسی ئاڵمان و ئینگلیس ده‌رمان ده‌كرێن. منداڵه‌كانی خامه‌نه‌یی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ منداڵ بوون ده‌چن بۆ له‌نده‌ن و هوونه‌رمه‌ندی رانت خۆری هه‌میشه حازه‌ر بۆ خزمه‌ت به رژیم له ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی بۆ له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ی؛ بۆ كانادا. كچی قاڵیباف كه دزیه‌كانی باوكی گه‌نده‌لی له ئاستی نجومی دایه و قاتڵی خوێندكارانی دانشگای تاران و به‌رپرسی مه‌جلسی ئیسلامییه؛ بۆ كڕینی وه‌سایل و سێرویسی خه‌و و بێهداشتی منداڵه له دایك بۆكه‌ی ده‌چێت بۆ تووركیه و رسواییه‌كه‌ی له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
دوابه‌دوای له‌قاودانی سه‌فه‌ری ژن؛ كچ و زاوای قالیباف؛ سه‌رۆكی مه‌جلسی ئیسلامی به‌ره‌و تووركیه بۆ كڕینی سیسمۆنی؛ شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌م هه‌واڵه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا وه‌ڕێكه‌وت. رۆژی سێشه‌ممه ژوماره‌یه‌ك له مووسافرانی په‌روازی ئیستانبووڵ بۆ تاران؛ چه‌ند وێنه و فیلمیان له چه‌ند ژنی مووحه‌جه‌به كه مه‌عمووله‌ن له په‌روازه‌كانی ئیستانبوولدا شتێكی نامۆیه؛ بڵاو كرده‌وه. ئه‌وان ده‌یانهه‌ویست هه‌ندێك وسایل له‌وانه كالسكه‌ی منداڵ و ته‌ختی خه‌وی منداڵ و وه‌سایلی سیسموونی له‌گه‌ڵ خۆیان برنه ناو فرۆكه كه له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ دژایه‌تی به‌رپرسان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه؛ به‌ڵام دواتر به ده‌خاڵه‌تی به‌رپرسانی په‌روازه‌كه؛ ڕوون بۆوه كه ئه‌وان بنه‌ماڵه‌ی قالیبافن و به‌ربه‌سته‌كان لابران.
سه‌ردارانی سپا كه له‌نگه‌رگای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ته‌واوی واردات و سادراتی وڵات له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه؛ له لووكسترین و گرانترین ماشێنه‌كان تا نوێترین كاڵاكان له بازاڕه‌كانی جیهانی؛ ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گرن و به‌وه‌ش قه‌ناعه‌ت ناكه‌ن و ساكارترین پێداویستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له گرانترین فرووشگاكانی ئورووپایی و تووركیه و قه‌تر ده‌كڕن. ئه‌وه‌یكه بنه‌ماڵه‌ی قالیباف ته‌نانه‌ت بۆ گڕینی وه‌سایلی منداڵه تازه له‌دایكبۆكه‌ی؛ میلیاردها تمه‌ن سه‌رفی هه‌زینه‌ی هۆتێل و هه‌واپه‌یما و كڕین له سووپێرماركێته‌كانی لووكسی وڵاتانێكی وه‌ك تووركیه ده‌كه‌ن؛ ته‌نیا مشتێكی نموونه‌یه له خه‌روارێك.
چه‌ند قه‌ڵه‌م له دزیه‌كانی قالیباف كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌قاو دراون؛ ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنێت. نزیك به ٥٠ حیسابی بانكی شاراوه و گومانكێكراو؛ په‌رداخته‌كانی پشت سه‌ری یه‌ك به خه‌یرییه‌یه‌ك كه هی ژنه‌كه‌ی خۆیه‌تی؛ دانی نایاسایی زه‌وی به ئه‌م و ئه‌و و ناڕوون بوونی ده‌رامه‌د له ئیزنی ساخت و ساز له به‌شه‌كانی رۆژئاوای تاران؛ په‌روه‌نده‌كانی هۆڵدینگی پارس؛ په‌روه‌نده‌ی دزی له بوونیادی ته‌عاونی ناجا و بانكی قه‌وامین و هه‌روه‌ها؛ دانی ئه‌ملاك له ده‌ورانێكدا كه شاره‌داری تاران بووه؛ له نموونه‌كانی دیكه‌یه‌تی. خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له گرانی و بێكاری كه هێزی كڕینی سه‌رتایترین و زه‌رووریترین نیازه‌كانی خۆیان وه‌ك گۆشت و شیر و نانیان له‌ده‌ستداوه؛ توانایی دانی هه‌زینه‌ی كه‌مه‌ر شكێنی دكتر و ده‌رمانیان نییه؛ پووڵی كرێ خانوو و یا هه‌زینه‌ی په‌رداختی وامی بانكی مه‌سكه‌نیان نییه؛ بێكاری و گرانی ژیانی ئه‌وانی به‌ره‌و له‌ناوچوون بردووه و به ده‌ربرینی هه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌ك ؛ فیشه‌كه‌كانی چه‌كی پاسداری هاوشێوه‌ی قالیباف گه‌نده‌ڵ به‌ره‌ڕویان ده‌بنه‌وه؛ ئێستا له كڕینی میلیاردی ئاغا زاده‌كانی گه‌نده‌ڵ له سه‌فه‌ره‌كانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ش؛ ئاگادار ده‌بنه‌وه.
رژیمی ئیسلامی یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین و زاڵمترین سیستمه‌كانی سیاسی له دنیادایه و ده‌سه‌ڵاتدارانی جینایه‌تكار و دز له ریاكارترین و گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانن. دووكه‌ڵی گه‌نده‌ڵی له كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ؛ ده‌چێته چاوی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش. گه‌نده‌ڵی له كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌هادینه بووه. گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری له پێكهاته‌ی چینایه‌تی و سیاسی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ڕیشه‌ی داكووتاوه و تا كاتێك كه ئه‌م پێكهاته‌یه؛ تێكنه‌شكێت و ئه‌م رژیمه به هێزی ئاگاهی و ڕێكخراوی كرێكاران و كۆمه‌ڵی وه‌گیانهاتوو له درێژه‌ی ئه‌م باروودۆخه؛ نه‌كێشرێته خواره‌وه؛ گه‌نده‌ڵیش ڕیشه‌كێش نابێت.