سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێهزه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ٧ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار نه‌خوێنده‌واری ته‌واومان له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بۆ سه‌ره‌وه هه‌یه و ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیش كه‌م خوێنده‌وارن.
“عه‌لیڕه‌زا عه‌بدی” له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ڕژیم دا وتی: مه‌به‌ست له كه‌م خوێنده‌وار، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تا دوو یان سێی سه‌ره‌تایی ده‌رسیان خوێندووه و نه‌یانتوانیوه كلاسی شه‌شه‌می قوناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو بكه‌ن. ناوبراو ئاماژه‌ی به هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیان له خوێندن نه‌كردووه و ته‌نیا باسی له به‌رنامه‌كانیان بۆ په‌روه‌رده‌ی به‌ندكراوانی نه‌خوێنده‌وار كردووه. لای هه‌موو كه‌س ڕوونه كه بێكاری و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، هه‌روه‌ها خسووسی سازییه‌كانی ڕژیم له سیسته‌می په‌روه‌رده وای كردووه ملیۆنان قوتابی واز له خوێندن بێنن و ڕوو له بازاڕی كار بكه‌ن تاكوو بتوانن یاریده‌ری باوكیان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بن.