شۆرای ئیدار‌ی شاری ورمێ ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ٤٠ هه‌زار كرێكاری بیناسازی له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بیمه‌یان نییه و له شاری ورمێ ٨ هه‌زار كرێكاری بیمه‌نه‌كراو بوونیان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا بڕیاری داوه حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندان ١٥ بۆ ٢٠ له سه‌د بباته سه‌ره‌وه به‌ڵام ئه‌و نرخه هێشتا مه‌ودای له‌گه‌ڵ هێڵی هه‌ژاریدا زۆره و هیچ گوڕانكارییه‌ك له ژیانی كرێكاران و كارمه‌ندان و خانه‌نشینكراوان درووست ناكات. خراپی دۆخی ئابووری، گرانی و هه‌ڵاوساون، هه‌ڵاواردن و جیاوازی چینایه‌تی و نه‌بوونی هه‌لی كار گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ ڕێكارێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نییه.