کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌بوونی هه‌زار و ٢٠٠ زبڵگه‌رد له‌ شاری ورمێ

هه‌بوونی هه‌زار و ٢٠٠ زبڵگه‌رد له‌ شاری ورمێ 3

“ئه‌حه‌د یووسفی” ده‌بیری شۆرای ئیسلامی شاره‌داری ورمێ ڕایگه‌یاند: له‌و شاره‌دا نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ زبڵگه‌رد بوونی هه‌یه‌ و له‌و ڕێگه‌وه‌ پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر “حه‌سه‌ن نه‌زه‌ری” جێگری شاره‌داری تاران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی پاككردنه‌وه‌ی شاری تاران، زبڵگه‌ردی وه‌كوو پیشه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ناسن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتبووی: زبڵگه‌رده‌ ئێرانی و ئه‌فغانستانیه‌كان كه‌ به‌ڵگه‌ی پێناسه‌یان پێ بێت، به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌پێی ساعه‌تی كاری دیاریكراو له‌ یاسای كار، حه‌قده‌ست و مه‌زایا وه‌ر ده‌گرن.