ڕێكخراوه‌ی غه‌یه‌ره ده‌وڵه‌تی “كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ئێران له ڕێزی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه دایه كه زۆرترین ڕۆژنامه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، له ئێستادا ٦٢ ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا به‌ندكراون و به‌م شێوه‌یه ئێران له ڕێزی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه جێ ئه‌گرێت كه زۆرترین ڕۆژنامه‌وانی زیندانی تێدایه. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتانی چین، توركیه، بیلاڕووس، میانمار و میسر له‌دوای ئێران زۆرترین ڕێژه‌ی ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراویان هه‌یه.