کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هاوپشتی کرێکاریی: چەکێکی براوە لە دژی دوژمنی چینایەتی

اعتراضات کارگران

هەواڵی ناخۆشی مەحکووم بوونی ١٧ کرێکاری خەباتکاری فوولاد بە قامچی  و جەریمەی نەغدی  لەلایەن دادوەرێکی گەندەڵەوە لە ئەهواز، ناخ هەژێن بوو. ڕۆژی پێنجی ڕەزبەر، مێهدی وەلیپوور، خالید شەریفی، ڕەعید عوبەیداوی، تارق خەلەفی، سەید ڕەسوڵ حەراگ، نادر حەردانی، عەلی نادری، مێهدی نەگراوی، مەسعوود حەیدەری، عەبدولحسێن حەمیدیپوور، مستەفا عەبیات، عەبدولکەریم سیاحی، کازم حەیدەری، عەلی ئیلاهیفەر، هادی وائیلیزادە، حەسەن جاوید حەموودی، غەریب حویزاری، ١٧ کرێکاری لەسەرکار لە گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، دوابەدوای سکاڵای خاوەنکاری ئەو شیرکەتەی کە دایاندەمەزرێنێت، لە دادگایەکی کە هاوشێوەکەی لە دژی گەلێک کرێکاری دیکە بەڕێوەچووە، بەناو دادگایی کران و لەلایەن دادوەرێکی دژە کرێکارییەوە سزای سێ مانگ زیندانیکردن و ٧٤ زەربە شەللاق و جەریمەی دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار تەمەنیان بەسەردا سەپێندرا.

سزای ناڕەوای لێدانی قامچی لەو کرێکارانە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵپەسێردراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا نەتوانن لە دژی گەندەڵی خاوەنکاران و پێشێلکرانی مافی کرێکاران لە لایەن ئەوانەوە خەبات بکەن. ئەم ١٧ کرێکارە هاوینی ساڵی ١٤٠١، لە کۆبوونەوەیکدا لەدژی بارودۆخ و گەندەڵی بەربڵاو لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئەو شیرکەتە و کەمی ئاستی حەقدەستەکانیان و هەروەها جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەی تەبەقەبەندی کار، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو. ئەوان بە خستنەڕووی گەلێک بەڵگەی سەلمێنەر و باوەڕپێکراو، گەندەڵی بەربڵاو و خۆدزینەوە لە ماڵیات و ڕانتخۆری بەڕێوەبەرانی ئەو شیرکەتە پەیمانکارییەیان ئاشکرا کردبوو. ئەو سزا دژە کرێکاریانە، ڕەخنە و ناڕەزایەتی زۆری بە تایبەت لە نێو کرێکاراندا لێکەوتەوە. هەر لەو پێوەندییەدا، شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت و شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی نافەرمی نەوت (ئەرکانی سالس) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، دەرکردنی حوکمی شه‌لاق و زیندانیکردن و جەریمەیان بۆ کرێکارانی ناڕازی فوولادی ئەهواز لە دژی بەڕێوەبەرایەتی گەندەڵ و کەمی ئاستی حەقدەست و جێبەجێنەکردنیتەرحی تەبەقەبەندی کاریان بە تووندی مه‌حكووم کرد. ئەوان ئەو حوکمەیان بە ناڕەوا و سەرەڕۆیانە ناوبرد و نووسییان: “ئێمە دوو ڕێکخراوی کرێکاری لە ناوەندە نەوتییەکان، بێزاری خۆمان بەرامبەر بەمجۆرە حوکمانە کە نیشانەی ئەوپەڕی وەحشیگەری و سوکایەتیکردنە بە کرێکاران،  ڕادەگەیەنین“. ئەو کرێکارانە دەڵێن پەروەندەسازی حەراسەت و خاوەنکاران لە دژی کرێکارانی ناڕازی فوولاد، ڕووداوێکە کە لە هەموو ناوەندەکانی کاردا بەردەوام ڕوو دەدات. ئەوان هەروەها ئەوەیان وەبیر هێنایەوە کەئێمەی کرێکارانی هەموو بەشە جیاجیاکانی ئەم کۆمەڵگە پیشەسازییەی نەوتیش لەسەر بنەمای هەر ئەمجۆرە پەروەندەسازیانە دەستبەسەر و زیندانی کراوین و لە دژی ڕاوەستاوین“. کرێکارێکی خەباتکاری فوولاد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، سەبارەت بە پەروەندەسازی و گەندەڵی بەڕێوەبەرایەتی شیرکەتی فوولادی ئەهواز و حەراسەتە گوێ لەمستەکەی، بە یەکێک لە ڕاگەیاندنەکانی وتووە، ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەبەردەم بینای دەفتەری ئەو شیرکەتە بەڕێوەچوو، یەکێک لە بەرپرسانی بەشی پێوەندییەکانی گرووپی میللی نەوت داوایکرد چەند کرێکارێک بە نوێنەرایەتی لە کرێکارانی ناڕازی، بەمەبەستی وتووێژکردن بچن بۆ دەفتەری شیرکەتەکە. هەر کە ئەم کرێکارانە چوونە ناو دەفتەرەکە، بەڕێوەبەرەکە دەستیکرد بە شکاندنی کۆمەڵێک کەلوپەل و شتومەکی ناو دەفتەرەکە و دواتر دەستیکرد بە هاتوهاوار و وتی کە ئێمە کرێکاران شتەکانی ناو دەفتەرەکەیمان شکاندووە. دوای ئەم ڕووداوە، ئەوان لە ڕێگەی پارێزەر و بەشی یاسایی شیرکەتەکەوە سکاڵایان لەدژی ئێمە تۆمار کرد. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت و شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی نەوتی نافەرمی ئەرکانی سالس لە درێژەی بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا، پشتیوانی خۆیان لە سەرجەم کرێکارانی فوولاد و بەتایبەتی ئەو ١٧ کرێکارە دەربڕی و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای وەحشیانە و کۆنەپەرستانە لەدژی ئەوان بوون و نووسیان: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان لە بەرامبەر ئەمجۆرە حوکم و سزا ناعادڵانە و کۆنەپەرستانەیە بەرز بکەینەوە. سزای لێدانی شەللاق دەبێت بە تەواوی قەدەغە بکرێت.

گردبوونەوەوناڕەزایەتیدەربڕینوڕێکخراوبوون،مافیبێئەملاووئەولایهەمووکرێکارانوکۆمەڵانیخەڵکە. با نەهێڵین بەمشێوەیە کایە بە کەرامەت و مافی ئێمە کرێکاران بکرێت. ئێمە دەزانین کە حکوومەت لە گەمارۆی ناڕەزایەتی ئێمە کرێکاران و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکدایە و لەبەر ئەوەی زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی سەرتاسەری، ڕێوشوێنی دژە کرێکاری لەمجۆرە دەگرێتەبەر، بەڵام نابێت ڕێگەی پێبدەین و ڕێگەش نادەین. با دەنگی ناڕەزایی خۆمان لە بەرامبەر ئەم حوکمە وەحشیانەیە بەرز بکەینەوە و هەڵسووڕاوانە دیفاع لە کرێکارانی ناڕازی بکەین. هاوپشتی و هاوخەباتی گرنگترین ئامرازی خەباتی کرێکارانە لە دژی خاوەن سەرمایە و دەوڵەتەکەیان. گرنگی ئەم ئامرازە لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا گەلێک بەرجەستەتر بووەتەوە. ئەمجۆرە هاوپشتییە دەتوانێت ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی کرێکاران لە بەشە جۆراوجۆرەکان و پێکهێنانی حیزبێکی پڕۆلیتری کە لەم ڕۆژانەدا و لە کەشوهەوای شۆڕشگێڕانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا، زیاتر لە هەر کاتێکی تر نەبوونی هەست پێدەکرێت.