به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، به‌شێك له كارمه‌ندانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی مهاباد له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئیتلاعات هاوكاریان كردووه و وێنه و ویدیۆی خۆپێشانده‌رانیان بۆ ئه‌و ناوه‌نده ناردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی مهاباد له لایه‌ن حیفازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر مه‌یدان و چوارڕاكاندا چاودێری و سیخۆڕی خۆپێشانده‌ران بكه‌ن و وێنه و ویدیۆ بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان بنێرن و تا ئێستا چه‌ندین كه‌سیان ڕاده‌ستی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه كردووه.